لە سلێمانی گەنجێک بەهۆی شەڕە چەقۆوە کوژرا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە نزیک چیای گۆیژە لە سلێمانی چوار گەنج شەڕە چەقۆیان کرد و لە ئەنجامدا یەکێکیان کوژرا.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نزار جەزا، پەیامنێری رووداوی رایگەیاند، چوار گەنجەکە هاوڕێی یەکدی بوون. یەکێکیان کوژراوە، دووانیان دەستگیرکراون و یەکێکیان رایکردووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو گەنجەی کوژراوە پیشەی نانەوا بووە.
 
رووداو پەیوەندی بە پۆلیسی سلێمانی کرد، رووداوەکەیان پشتڕاستکردەوە و گوتیان خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن.