رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەدایە.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە هەولێرەوە گوتی "کۆبوونەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بۆریس پیستۆریەس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەستیپێکرد."
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە گەشتێکی دوو رۆژەیدا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سەردانی عەممان و بەغدای کرد، ئەمڕۆش گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێش ئەوەی بێتە هەولێر، بۆریس پیستۆریەس رۆژی چوارشەممە (11ـی کانوونی یەکەمی 2024) لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا عێراقییەکەی سابیت عەباسی، کۆبووەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە دۆخی ناوچەکە، باسی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا و رۆڵی وڵاتانی ئەورووپا کراوە لە "ئاساییکردنەوەی بارودۆخی سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سووریا."
هێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی 2015ـەوە وەکو ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراقن. ئەڵمانیا رایگەیاندووە ئەوان لەسەر دوو بنەما لە هەولێر و بەغدان؛ هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەنێویشیان هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، هەروەها پشتگیریی مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە هەولێرەوە زانیاری لەبارەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و کۆبوونەوەکانی دەدات:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ