لیژنەیەکی ئەمنیی هاوبەش پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان دەپارێزێت

رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی ئاوارەکان بەڕێوەبچێت، دەشڵێت، "پلانێکی ئەمنی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوخۆی عێراق هەیە و ئاسایشی بنکەکانی دەنگدان دەپارێزن".
 
رۆژی سێشەممە، 12-12-2023، حەیدەر محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی ئاوارەکان کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، تەواو بوون و چاوەڕێی رۆژی دەنگدانین".
 
لەبارەی پاراستنی بنکەکانی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردندا، حەیدەر محەممەد گوتی، "لە رێگەی لیژنەیەکی ئەمنیی هاوبەشی نێوان هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بنکەکانی دەنگدان دەپارێزرێن و پلانێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ پاراستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سندووقەکانی دەنگدان و هەموو وردەکارییەکانی دیکە هەیە".
 
بڕیارە 18ـی ئەم مانگە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، بەڕێوەبچێت. رۆژی 16ـی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
 
ئەمەی خوارەوە خشتەی زانیارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە لە پارێزگاکانی عێراق:
 
1- پارێزگای ئەنبار:
 
- دەنگدەر: 891 هەزار و 727
- بنکەکانی دەنگدان: 437
- وێستگەکانی دەنگدان: 2105
- دەنگدەرانی گشتی: 787 هەزار و 229 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 383
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1858
- دەنگدەرانی تایبەت: 104 هەزار و  498 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 54
-  وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 247 
 
2- بابل:
 
- دەنگدەران: 1 ملیۆن و هەزار و 790 دەنگدەر 
- بنکەکانی دەنگدان: 449
-وێستگەکانی دەنگدان: 2341
- دەنگدەرانی گشتی: 969 هەزار و 698 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 422
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 2263    
- دەنگدەرانی تایبەت: 32 هەزار و  92 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 27
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 78 
 
3- بەغدا/ کەرخ:
 
- دەنگدەران: 1 ملیۆن و 716 هەزار و 706 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 910
-وێستگەکانی دەنگدان: 4063
- دەنگدەرانی گشتی: 1 ملیۆن و 541 هەزار و 764 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 817
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 3660
- دەنگدەرانی تایبەت: 174 هەزار و 942 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 92
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 400 
 
4- بەغدا/ رەسافە:
 
- دەنگدەران: 1 ملیۆن و 988 هەزار و 421 دەنگدەر 
- بنکەکانی دەنگدان: 1087
-وێستگەکانی دەنگدان: 4715
- دەنگدەرانی گشتی: 1 ملیۆن و 854  هەزار و 244 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 1033
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 4406
- دەنگدەرانی تایبەت: 134 هەزار و  177 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 54
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 309 
 
5- بەسرا:
 
- دەنگدەران: 1 ملیۆن و 449 هەزار و 780 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 546
-وێستگەکانی دەنگدان: 3365
- دەنگدەرانی گشتی: 1 ملیۆن 398 هەزار و 862 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 518
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 3241
- دەنگدەرانی تایبەت: 50 هەزار و 918 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 28
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 124 
 
6- دهۆک:
 
- دەنگدەران: 54 هەزار و 210 دەنگدەر 
- بنکەکانی دەنگدان: 34
-وێستگەکانی دەنگدان: 131
- دەنگدەرانی تایبەت : 14 هەزار و 788 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی  تایبەت: 11
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت : 35
- دەنگدەرانی ئاوارە: 39 هەزار و 422 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 23
- وێستگەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 96 
 
7- دیالە: 
 
- دەنگدەران: 950 هەزار و 114 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 544
-وێستگەکانی دەنگدان: 2259
- دەنگدەرانی گشتی: 892 هەزار و 710 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 500
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 2116
- دەنگدەرانی تایبەت: 57 هەزار و  404 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 44
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 143
 
8- هەولێر: 
 
- دەنگدەران: 20 هەزار و 515 دەنگدەر 
- بنکەکانی دەنگدان: 19
-وێستگەکانی دەنگدان: 49
-دەنگدەرانی تایبەت: 15 هەزار و 492 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 12
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت : 36
- دەنگدەرانی ئاوارەکان: 5 هەزار و  23 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 7
- وێستگەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 13
 
 
9- کەربەلا:
 
- دەنگدەران: 587 هەزار و 178 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 263
-وێستگەکانی دەنگدان: 1371
- دەنگدەرانی گشتی: 557 هەزار و 992 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 249
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی:1303
- دەنگدەرانی تایبەت: 29 هەزار و  186دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 14
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 68 
 
 
10- کەرکووک:
 
- دەنگدەران: 870 هەزار و 920 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 344
-وێستگەکانی دەنگدان: 2033
- دەنگدەرانی گشتی: 813 هەزار و 590992 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 318
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1898
- دەنگدەرانی تایبەت: 57 هەزار و   330 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 26
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 135 
 
 
11- میسان: 
- دەنگدەران: 551 هەزار و 852 دەنگدەر 
- بنکەکانی دەنگدان: 251
-وێستگەکانی دەنگدان: 1299
- دەنگدەرانی گشتی: 523 هەزار و 391 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 231
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1230
- دەنگدەرانی تایبەت: 28 هەزار و 461 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 20
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 69 
 
12- موسەننا:
- دەنگدەران: 451 هەزار و 321 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 183
-وێستگەکانی دەنگدان: 1054
- دەنگدەرانی گشتی: 433 هەزار و 975 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 173
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1014
- دەنگدەرانی تایبەت: 17 هەزار و 346 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 10
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 40 
 
13- نەینەوا: 
 
- دەنگدەران: 1 ملیۆن 795 هەزار و 292 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 841
-وێستگەکانی دەنگدان: 4227
-دەنگدەرانی گشتی: 1 ملیۆن و 695 هەزار و 566 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 792
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 3993
- دەنگدەرانی تایبەت: 99 هەزار و   726 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 49
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 234 
 
14- نەجەف: 
 
- دەنگدەران: 728 هەزار و 819
- بنکەکانی دەنگدان: 354
-وێستگەکانی دەنگدان: 1719
- دەنگدەرانی گشتی: 702 هەزار و 704 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 336
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1655
- دەنگدەرانی تایبەت: 26 هەزار و 115 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 18   
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 64 
 
15- قادسیە: 
 
- دەنگدەران: 602 هەزار و 727 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 309
-وێستگەکانی دەنگدان: 1467
- دەنگدەرانی گشتی:  602 هەزار و 920 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 295
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1425
- دەنگدەرانی تایبەت: 17 هەزار و 807 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 14
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 42 
 
16- سەڵاحەدین: 
 
- دەنگدەران: 770 هەزار و 956
- بنکەکانی دەنگدان: 385
-وێستگەکانی دەنگدان: 1814
- دەنگدەرانی گشتی:  703 هەزار و 563 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 341
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1652
- دەنگدەرانی تایبەت: 67 هەزار و  393 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 44
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 162 
 
17- سلێمانی:
 
- دەنگدەران: 27 هەزار و 217 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 20
-وێستگەکانی دەنگدان: 67
- دەنگدەرانی تایبەت:  23 هەزار و 402 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 15
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 56
- دەنگدەرانی ئاوارەکان: 3 هەزار و 815 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی ئاوارەکان : 5
- وێستگەکانی دەنگدانی ئاوارەکان : 11 
 
18- واست: 
 
- دەنگدەران: 705 هەزار و 411 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدان: 318
-وێستگەکانی دەنگدان: 1660
- دەنگدەرانی گشتی:  684 هەزار و 669 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 306
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 1610
- دەنگدەرانی تایبەت: 20 هەزار و  742 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 12
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 50 
 
19- زیقار: 
 
- دەنگدەران: 975 هەزار و 832
- بنکەکانی دەنگدان: 473
-وێستگەکانی دەنگدان: 2304
- دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی:  945 هەزار و 258 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 452
- وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 2229
- دەنگدەرانی تایبەت: 30 هەزار و   574 دەنگدەر
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 21
- وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 75