گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لە بەنداوی دهۆک خنکا

12-12-2023
حەیدەر دۆسکی
نیشانەکردن خنکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی دانیشتووی دهۆک، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بەنداوی دهۆکدا خنکا و هەر زوو تەرمەکەی دەرهێنرا و رەوانەی دادپزیشکیی شارەکە کرا.
 
موقەدەم بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کاژێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 12-12-2023) تیمی نقوومڤانان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لەنێو بەنداوی دهۆک و دوای ئەوەی گەیشتن، توانییان تەرمەکە دەربهێنن.''
 
بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک، ئەو گەنجەی خنکاوە ناسنامەی پێنەبووە و، دوای دەرهێنانی تەرمەکەش راستەوخۆ رەوانەی دادپزیشکی دهۆک کراوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو گەنجە خنکاوەکە ناوی هۆشیار عەلییە، تەمەنی 26 ساڵە و دانیشتووی پارێزگەی دهۆک بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.