وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە؛ لە نۆ رۆژدا دابەشدەکرێت

12-12-2023
نیشانەکردن لیستی مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە، کە رۆژی چوارشەممە، (13-12-2023) بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.
 
بەپێی لیستەکە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول نۆ رۆژ دەخایەنێت، لە 13ـی 12 دەستپێدەکات و 21-12-2023 بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
 
بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 
ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی قەرزە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی پێ دابەش دەکات. 
 
لە کۆی 700 ملیار دینار، وەزارەتی دارایی عێراق تائێستا تەنیا 250 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە هەر ئەمڕۆ یاخود سبەی قۆناخی دووەم و سێیەمی ئەو بڕە پارەیە کە 200 بە 250 ملیار دینارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە