دهۆک؛ نەبوونی پردی پەڕینەوە لە کۆمەڵگەی چڕە ژیانی قوتابیان دەخاتە مەترسییەوە

12-12-2021
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ساتی پەڕینەوەی ژمارەیەک قوتابی لە رێگەیەکی خێرا. وێنە: رووداو
ساتی پەڕینەوەی ژمارەیەک قوتابی لە رێگەیەکی خێرا. وێنە: رووداو
نیشانەکردن کۆمەڵگەی چڕە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی نەبوونی پردی پەڕینەوە لە کۆمەڵگەی چڕە، ژیانی قوتابی و هاونیشتمانیان لە مەترسیدایە، ئەگەرچی سێ ساڵە دووسایدی هەولێر - دهۆک تەواوبووە، بەڵام هیچ پردێکی پەڕینەوە لە چڕە دروستنەکراوە.
 
رێگەی چڕە رێگەیەکی نێودەوڵەتی و قەرەباڵخە، لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامی سەرەکیی چڕە، پۆلیسی هاتووچۆ هاوکاریی قوتابییەکان دەکات.
 
ئەڤین جەلال، قوتابییەکی بریندارە، کە میوانی بەرنامەی بەرپرسیار بوو، ئەو دەڵێت، "هاتووچۆکردنمان لەسەر شەقامەکە زۆر مەترسیدارە، بەجۆرێک کە رۆژێک کاژێر 12:00 بوو دەچووم بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئامۆزایەکم، لە کاتی پەڕینەوە لە رێگەکە  ئۆتۆمبێل لێیدام، چونکە ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایی لە شەقامەکە دەڕۆیشت، دەست و پێم بە سەختی بریندار بوون".
 
ئەو قوتابییە گوتیشی، "ئێستا کە دەچمە قوتابخانە و لە شەقام دەپەڕێمەوە، زۆر دەترسێم. بۆیە داواکارم لە حکومەت پردێکی پەڕینەوەمان بۆ دروستبکات".
 
هەمزە یونس، مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی کۆمەڵگەی چڕەیە و دەڵێت، "داواکارین لە حکومەت پردێکی پەڕینەوەمان بۆ دروستبکات، چونکە رۆژانە ژیانمان لە مەترسیدایە، بە جۆرێک رۆژی پێنجشەممە قوتابییەکی دیکەمان ئۆتۆمبێل لێیدا و بریندار بووە".
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردووش چوار قوتابی و مامۆستایەک ئۆتۆمبێل لێیدان و بریندار بوون، ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەش کرد، "زۆر داوامان کردووە لە لایەنی پەیوەندیدار کە پردی پەڕینەوەمان بۆ دروستبکەن، بەڵام بێسوود بووە، پێویستە دوو تاوەکو سێ بەرزە پرد بۆ کۆمەڵگەکە دروستبکرێن، چونکە شۆفێران لە کامێرای چاودێریی هاتووچۆ دەردەچن، بە خێرایی لێدەخوڕن".
 
مەھران لوقمان، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک لە بەرنامەی بەرپرسیار گوتی، "رێگەی چڕە، رێگەیەکی نێودەوڵەتی و قەرەباڵخە، بۆیە کۆمەڵگەکە پێویستی بە سێ پردە، پردەکانیش لە شێوەی تونێل یان بەرزە پرد دروست دەکرێن، بەڵام هۆکاری دروستنەکردنی پردەکان بەهۆی قەیرانی دارایی بووە و نەتوانراوە وەکو پێویست بڕگەکانی پرۆژەی دووسایدی هەولێر - دهۆک تەواوبکرێن".
 
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک دەشڵێت، لە هەوڵدان تونێلێک بۆ رێگەی کۆمەڵگەی چڕە دروستبکەن و شوێنی دروستکردنی تونێلەکەش لە نزیک چوار قوتابخانەیە، حکومەت زیاتر لە 120 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ دروستکردنی تونێلەکە.
 
ژمارەی دانیشتووانی کۆمەڵگەی چڕە نزیکەی 15000 کەس دەبێت و لە شەش قوتابخانەی کۆمەڵگەی چڕە 3633 قوتابی دەخوێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای ورمێ هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە هەیە

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێ بگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینیی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبرووسکە و رەشەبا بەشێکی زۆری پارێزگای ورمێ بگرێتەوە