"بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە سێ هاونیشتمانی لە دێرەلووک گیانیان لەدەستدا"

12-12-2020
ناسر عەلی
خەڵکی دێرەلووک لە چاوەڕوانی هێنانەوەی تەرمەکاندان، وێنە؛ سەمیع نێروەیی بۆ رووداو ناردوونی
خەڵکی دێرەلووک لە چاوەڕوانی هێنانەوەی تەرمەکاندان، وێنە؛ سەمیع نێروەیی بۆ رووداو ناردوونی
نیشانەکردن دێرەلووک تورکیا
A+ A-
رووداو - دیجیتاڵ

دوای 10 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونیان چارەنووسی ئەو سێ هاونیشتمانییەی دێرەلووک ئاشکرابوو و دەرکەوت کە "بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە."
 
جیهاد نووری، برازای یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 10 رۆژ بوو مامم و دوو کەسی دیکەی دێرەلووک چووبوونە گوندی خۆیان و ناوچەکانی نێروەڕێکان و بێسەروشوێن ببوون. ئەمڕۆ چەند کەسێک چوونە ئەو ناوچەیە و "دەرکەوت لە نزیک گوندی زێوە بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە شەهید بوون."
 
ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 65 ساڵدایە بە ناوەکانی: موحسین سپێری، حەسەن سادق زێڕی و سەفەر سینی و دانیشتووی دێرەلووکن.
 
ئەو گوندانەی ئەوان چەند ساڵە ئاوەدان نین و تەنیا شوێنی رەز و بێستان بوون.
 
عەبدوڵڵا عومەر، کارگێڕی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسانەی چوون تەرمەکان بهێننەوە، بە تەلەفۆن پێیان راگەیاندوین کە بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە کوژراون."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە