گالەری


رووداو - هەولێر

دوای ئەوەی بۆ سێیەم ساڵ هەرێمی کوردستان لە وڵاتی چین بەشداریی لە پێشبرکێی جیهانیی کۆمپانیای هواوی بۆ تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکان کرد، زانکۆی سەلاحەدین لەلایەن کۆمپانیای هواوییەوە خەڵاتی باشترین ئەکادیمیای پێبەخشرا.
 
ئەمساڵ هەزار و 300 خوێندکار تاقیکردنەوەیان کردووە و 35 خوێندکاری کورد توانیویانە بگەنە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکە. سێ خوێندکاریان لە زانکۆی سەلاحەدین بوونە، دوانیان لە کۆلێژی زمانی عەرەبی و یەکێکیان لە کۆلێژی زانست.
 
خوێندکارە کوردەکان توانیویانە بە گرووپ پلەی هەشتەم بەدەستبهێنن و زانکۆی سەلاحەدینیش خەڵاتی باشترین ئەکادیمیای لەلایەن کۆمپانیای هواوییەوە پێبەخشراوە.
 
ئەمڕۆ لە هەولێر لە رێوڕەسمێکدا لە زانکۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رێز لە خوێندکارەکان نرا.