لە دوای كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، كاكەمین نەجاڕ رایگەیاند "گۆڕان بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات".
كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" كۆبوونەوەیەكی سێ كاژێریی زۆر باشمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کرد. لە شاندی گۆڕانمان بیست: بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات".
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، لەو كۆبوونەوەیەدا باسی چۆنیێتی دابەشكردنی پۆستەكانیان نەكردووە، "بەڵكو ئەوەمان هێشتەوە بۆ كۆبوونەوەی شاندی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گۆڕان كۆببێتەوە".
بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان خاوەنی 12 كورسییە و، لە خولی رابردووی پەرلەماندا خاوەنی 24 كورسی بوو.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ