کەشناسی: زۆرترین باران لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر باریوە

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوێنێوە زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر باریوە کە 31 ملیمەتر بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "درەنگانێکی ئەم شەو، ته‌مومژ ته‌واوی ئیداره‌ی گه‌رمیان، پارێزگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و ده‌شتی هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌ و ئاستی بینین كه‌م دەبێتەوە". 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12 تشرینی دووەم، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاند، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت". 
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "به‌هۆی مانه‌وه‌ی شێیه‌كی زۆر درەنگانی ئەمشەو تاوەکو کاژێر 06:00 بەیانی رۆژی چوارشەممە ته‌مومژ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و ده‌شتی هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌ و ئاستی بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی کاژێر 09:00ـی بەیانی دوێنێ بۆ هەمان کاژێری ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەیە:
 
پارێزگای هەولێر
 
هەولێر؛ 0 ملیمەتر
پیرمام؛ 2 ملیمەتر
سۆران؛ 18.8 ملیمەتر
خەبات؛ 2.2 ملیمەتر
شەقڵاوە؛ 3 ملیمەتر
رواندز؛ 12.5 ملیمەتر
مێرگەسۆر؛ 31 ملیمەتر
کۆیە؛ 0 ملیمەتر
سیدەکان؛ 0 ملیمەتر
چۆمان؛ 8.9 ملیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی؛ 0.5 ملیمەتر
کەلار؛ 0.2 ملیمەتر
دووکان؛ 2.4 ملیمەتر
بازیان؛ 0.2 ملیمەتر
رانیە؛ 5.3 ملیمەتر
قەڵادزێ؛ 10.5 ملیمەتر
ماوەت؛ 2.9 ملیمەتر
چوارقوڕنە؛ 6.1 ملیمەتر
سەرکەپکان؛ 5.8 ملیمەتر
دەربەندیخان؛ 0.4 ملیمەتر
هەڵشۆ؛ 8.4 ملیمەتر
پێنجوێن؛ 3.4 ملیمەتر
چوارتا؛ 1.5 ملیمەتر
یاخسەمەر؛ 2.7 ملیمەتر
سەیدسادق؛ 0 ملیمەتر
بەرزنجە؛ 1.1 ملیمەتر
قەرەداخ؛ 1.5 ملیمەتر
 
پارێزگای دهۆک
 
دهۆک؛ 0 ملیمەتر
زاخۆ؛ 2.3 ملیمەتر
ئاکرێ؛ 17.4 ملیمەتر
بامەڕنی؛ 9.8 ملیمەتر
ماگنێش؛ 8 ملیمەتر
ئامێدی؛ 12 ملیمەتر
بجیل؛ 30 ملیمەتر
گردەسێن؛ 13 ملیمەتر
دینارتە؛ 22 ملیمەتر
باتیفا؛ 9.5 ملیمەتر
سەرسنگ؛ 7 ملیمەتر
شێخان؛ 17 ملیمەتر
بەردەڕەش: 20 ملیمەتر
دێرەلووک؛ 17 ملیمەتر
باعەدرێ؛ 11 ملیمەتر
قەسرۆک؛ 14.6 ملیمەتر
زاوێتە؛ 2.9 ملیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
هەڵەبجە؛ 0.2 ملیمەتر
تەوێڵە؛ 1.2 ملیمەتر
خورماڵ؛ 0.6 ملیمەتر
سیروان؛ 2.4 ملیمەتر
بیارە؛ 0 ملیمەتر
 
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
 
کەرکووک؛ 0.2 ملیمەتر
خورماتوو؛ 0 ملیمەتر
خانەقین؛ 2.2 ملیمەتر
شوان؛ 0 ملیمەتر
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی؛ 20 پلەى سیلیزى
دهۆک؛ 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک؛ 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە؛ 22  پلەى سیلیزى
زاخۆ؛ 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران؛ 11 پلەى سیلیزى
سۆران؛ 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان؛ 26 پلەى سیلیزى