دەرچووانی ناوچە دابڕاوەکان مافیان هەیە لە هەر کۆلێژێکی هەرێمی کوردستان 20 کەسیان وەربگیرێن

12-11-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن ناوچە کوردستانییەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاینی کەرکووک رابگەیێندرێت. بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەرگرتن لە کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ 20٪ زیادکراوە و هەر کولێژێک ئەگەر 100 دەرچوو وەربگرێت، 20ـیان لەو ناوچانە دەبن، ئەگەر ئەو ژمارەیە داواکاری وەرگرتن پێشکێش بکەن.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە 12-11-2023) شێرزاد سەعید، بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "رۆژی 5ـی ئەم مانگە زانکۆلاینمان راگەیاند و بڕیار بوو تاوەکو 7ـی مانگ تەواوبێت، بەڵام گرفتێک دروستبوو؛ بۆیە تاوەکو رۆژی شەممە 11ـی مانگ درێژکرایەوە و شەوی رابردوو کاژێر 12:00 راگیرا".
 
بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کەسانەی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە گوتی، "تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند کەس زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە. ئەوەی هەیە 2350 کەس فۆرمیان وەرگرتبوو. فۆرمەکە بۆ وەرگرتنی هەندێک زانیاری بوو لە قوتابیان بۆ ئەوەی کۆدیان بۆ دابنرێت و بتوانن داخڵی زانکۆلاین ببن."
 
بەگوتەی شێرزاد سەعید، یەکێک لە مەرجەکانی ئەو کەسانەی فۆرمیان پێ دەدرا ئەوە بوو ''دەبێت دەرچووی خوێندنی کوردی بن''، چونکە پڕۆسەکە هەر لە سەرەتاوە بۆ پشتیوانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکووک دانرابوو بۆ ئەوەی بتوانن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بخوێنن.
 
بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، وەرگرتنی دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، پێشتر 10% بوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ کراوە بە 20%. بۆ نموونە، کۆلێژێک لە زانکۆی سلێمانی یان هەولێر 100 خوێندکار وەربگرێت، لەو ژمارەیە 20 خوێندکاریان لە ناوچە دابڕاوەکان دەبن، بەو مەرجەی ئەو ژمارەیە لە دەرچووانی ناوچە دابڕاوەکان داواکاریی وەرگرتن پێشکێشی کۆلێژەکە بکەن، لەکاتێکدا پێشتر لەو ژمارەیە 10 خوێندکاریان بۆ ناوچە دابڕاوەکان بوون.
 
شێرزاد سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خوێندکارێکی ناوچە دابڕاوەکان لە پارالێڵ لە هەرێمی کوردستان بخوێنێت بۆ پارەدان و هەر رێکارێکی دیکەی کارگێڕی، هاوشێوەی دەرچووانی هەرێمی کوردستان دەبێت و هیچ جیاوازییەکی نابێت.
 
لە بارەی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین، شێرزاد سەعید دەڵێت، "ئەم هەفتەیە رادەگەیێندرێت؛ بەگشتی دوای رۆژی سێشەممە پێشبینی راگەیاندنی زانکۆلاین دەکەین، ئەوەش دوای تەواوبوونی کارەکان لای بەشی پلاندانان لە وەزارەت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاگهیر - رووداو

هەفتەى داهاتوو کۆمیسیۆن ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند دەکات

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق هەفتەى داهاتوو ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند دەکات و لە ماوەى 10 رۆژ دواى ئەوە لەسەر بانگهێشتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت.