ئاگر لەنێو لقێکی خواردنگەی تۆپ ئۆرگانیک لە هەولێر کەوتەوە


رووداو دیجیتاڵ

لە بەیانیی ئەمڕۆوە ئاگر لە لقێكی خواردنگەی تۆپ ئۆرگانیک لەنێو هۆتێل کریستاڵ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر کەوتووەتەوە.
 
سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: لە پێش کاژێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 12-11-2022، ئاگر لە لقی خواردنگەی تۆپ ئۆرگانیک لەنێو هۆتێل کریستاڵ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر کەوتەوە.
 
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی چێشتخانەکە زۆری لە دار دروستکراوە، ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی کرد.
 
 
بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئاگرەکەش لە بەشی چێشتلێنانی چێشتخانەکەوە سەریهەڵداوە.