هاووڵاتییەکی پۆڵەندی بە ئەسپ وڵاتانی جیهان دەگەڕێت و گەیشتە کوردستان

15-11-2017
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
 کریستیەن بێرگر: خەڵکی کوردستان زۆر میهرەبان و گەرموگوڕ بوون لەگەڵم
کریستیەن بێرگر: خەڵکی کوردستان زۆر میهرەبان و گەرموگوڕ بوون لەگەڵم
نیشانەکردن گەشت کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

گەشتی ناشارەزایی و رۆژانی سەرەتایی هاتنی بۆ کوردستان بە سەخت دەزانێت، کریستیەن بێرگر، ئەسپسوارە پۆڵەندییەکە لە درێژەی گەشتە 11 مانگییەکەیدا وەک حەوتەمین وێستگە، گەیشتە کوردستان.

پێشوازیی گەرمی خەڵکی کوردستان گەشتەکەی لای کریستیەن خۆشتر کردووە. ئەو دەڵێت "کوردێک بوو بە هاوڕێم و زیاتر لە 10 کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل لەگەڵمدا هات تاوەکو سەلامەت بم. رۆژی دوایی نەخۆش کەوتم و دوو رۆژ گەشتەکەم پەکیکەوت. بەڵام دوای ئەوە زۆر خۆش بوو و خەڵک زۆر میهرەبان و گەرموگوڕ بوون. ئەوان زۆر خۆشحاڵبوون بە بینینی من و بەگەرمی پێشوازییان لێکردم".

ئەسپ وەک خاڵی هاوبەشی نێوانیان، ئەندامانی رێکخراوی دوانزە سوارەی کوردستان و کریستیەنی گەیاندە لای یەکدی. ئەوان هەر زوو هاتنە پێشوازیی کریستیەن و هەوڵیاندا ئەو بە کولتوور و نەریتی کوردستان ئاشنا بکەن.

سروود بەکر، سەرۆکی رێکخراوی دوانزە سوارەی کوردستان دەڵێت "بە پێویستمانزانی هەم جلوبەرگی کوردی پێشکەش بکەین، هەم کڵاو و جەمەدانەی پێشکەش بکەین، ئەویش بە سینگێکی فراوان لێی وەرگرتین".

رێگاکانی کوردستان پردی پەیوەندی کریستیەن و وڵاتانی دیکەن کە ئەو بەنیازە لە درێژەی گەشتەکەیدا سەردانیان بکات. رێگاکەی کریستیەن دوورودرێژە و ئەو دەبێت لەگەڵ هەموو هەنگاوێکیدا هەناسەیکی نوێی وەبەربێتەوە تاکو تاقەت و توانای زیاتر بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە