قهدهخەی خۆپیشاندان و چالاکی له رووها راگەیێندرا
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای رووها قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهت ههڵدان و سهكۆدانانی لە پارێزگەکە بۆ 3 رۆژ راگەیاند.
پارێزگا هۆکاری قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێوخۆیی، رێگەگرتن لە هەر جۆرە "پیلانێکی تێکدەرانە"، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە دروستبوونی تووندوتیژی گەڕاندوەتەوە.
پارێزگا لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە "لە پێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە تووندوتیژی"، بەپشتبەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11مین مادەی یاسای ژمارە 5442ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17یەمین مادەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 12 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 14ـی تشرینی یەکەمی 2024 هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەیە، جگە لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت.
پار 4 جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەت و 9 جار قهدهخەی خۆپیشاندان و چالاکی له رووهای باکووری کوردستان راگەیێندرا.