رووداو دەچێتە واری فەقیێ تەیران

38 خولەک له‌مه‌وپێش
رووداو لە واری فەقیێ تەیران
رووداو لە واری فەقیێ تەیران
A+ A-
رووداو - وان

ناوچەی مکس لە پارێزگەی وانی باکووری کوردستان لەپاڵ سرووشتە دڵڕفێنەکەی، بەوە دەناسرێتەوە شوێنی ژیان و ئارامگەی شاعیری گەورەی کورد، فەقیێ تەیرانە. 
 
مکس ناوچەیەکی شاخاوییە و رووبارێکی سازگار بەنێو دۆڵەکەیدا درێژدەبێتەوە. رووبارەکە کە لە ئەشکەوتێکی مکسەوە هەڵدەقوڵێت، بووەتە سرووش بۆ هۆنراوەی "هەی ئاڤ و ئاڤ"ـی فەقیێ تەیران. 
 
وەک لە چوارینەکانیدا ناوی هاتووە، فەقیێ تەیران ناوی راستەقینەی محەممەد ـە، لە هەندێ هۆنراوە بە میر محەممەد و لە هەندێکیان بە میر محێ خۆی دەناسێنێت. بە گوێرەی هەندێ لە مێژووناسان، لە ساڵی 1590ـی زایینی لەدایکبووە و لە ساڵی 1660 کۆچی دوایی کردووە. بە یەکێک لە فەیلەسووف و هەڵبەستڤانە هەرە گەورەکانی شیعری کلاسیکی کوردی دادەنرێت. 
 
رەمزی ئۆرهان، کەسایەتیی دیاری مکس بە رووداوی گوت "فەقیێ تەیران پێش هەموو شتێک، جێگەی شانازیی هەموو کورد بەگشتی و مکس بەتایبەتییە. فەقێ لە بنەڕەتدا مکسییە. هەندێ سەرچاوە دەڵێن، ئەو لە بنەماڵەی میری مکسە. تەنانەت خوسرەت پاشای وان لە کاتی باسکردنی سنووری ئیداریی واندا دەڵێت کوڕی عیرفان بەگ عەبدالی مکسی، شاعیرە." 
 
دیارترین بەرهەمەکانی فەقیێ تەیران بریتین لە شێخی سەنعان، بەرسیسایێ عابید، کەلا دمدم، هەسپێ رەش و هەی ئاڤ و ئاڤ. 
 
هەروەها یەکێک لە هۆنراوە هەرە بەناوبانگەکانی بە ناوی "های دیلبەرێ"ـیە کە تاوەکو ئێستاش وەک گۆرانی دەگوترێتەوە. 
 
رەمزی ئۆرهان لە بارەی فەقیێ تەیرانەوە دەڵێت "ئەو هاودەمی مەلاییێ جزیرییە. لە سەردەمی خۆی چووەتە گوندێک بە ناوی فندک هەر لە پارێزگەی وان و قوتابخانەیەکی دروستکردووە، دواتر چووەتە گوندێکی دیکە بە ناوی شاندیس و لەوێ مزگەوتێکی دروستکردووە."
 
وەسفی سرووشتی مکس لە نێوەڕۆکی هۆنراوەکانی فەقیێ تەیراندا رەنگیداوەتەوە. 
 
فەقیێ تەیران لە گوندی وەرەزۆزی ناوچەی مکس بەخاک سپێردراوە و خەڵک وەک مەزارگەیەک سەردانی دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسە بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی دەکات لە دەڤەری راپەڕین

بافڵ تاڵەبانی: بەهۆی قەرەباڵخیی و بوونی گرفتی تەکنیکی نەمتوانی بەردەوامی بە قسەکانم بدەم

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی حیزبەکەی لە دەڤەری راپەڕین دەکات و دەڵێت: بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بڵندگۆکانی کەرنەڤاڵەکە و دروستبوونی پاڵەپەستۆ لەنێو ئامادەبوواندا نەمانتوانی بەردەوامیی بە کەرنەڤاڵەکە بدەین.