لە هەولێر سیستمی ژمارەی تاک و جووت بۆ وەرگرتنی بەنزین پەیڕەو دەکرێت

12-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو لەو بەنزینخانانەی لە هەولێر بەنزینی 750 دیناریی حکومی دەفرۆشن تایبەت کران بە پاس و تەکسی، بە گوێرەی ژمارەی تاک و جووت.
 
لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان 925 دینارە، بەڵام رۆژانە زیاتر لە 15 بەنزینخانە لە هەولێر بەنزینی حکومی لیتری بە 750 دینار دابەش دەکەن.
 
بۆ وەرگرتنی ئەو بەنزینە شۆفێر دەبێت زیاتر لە کاژێرێک نۆرە بگرێت.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ دوو بەنزینخانە، کە بەنزینی حکومی دەفرۆشن، تایبەت کراون بە پاس و تەکسی، بەگوێری ژمارەی تاک و جووت، ئەمڕۆش نۆرەی ئەوانەیە کە ژمارەکەیان جووتە.
 
ئەو دوو بەنزنخانەیەی ئەمڕۆ تایبەت کراون بە بەنزینی 750 دیناری یەکێکیان لە گەڕەکی هەولێری نوێیە و ئەوی دیکەش لە رێگەی مەخموور.
 
هەر ئەمڕۆ لە 16 بەنزینخانەی دیکە بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر دەفرۆشرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە