دەستپێکردنی دەوامی خوێندنی باڵا دوادەخرێت

12-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن حکومەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لەپێناو تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن، دەستپێکردن خوێندنی باڵا بۆ 25-10-2023 دواخرا.
 
رۆژی پێنجشەممە 12-10-2023 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیى گشتى پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە (11)ـی ساڵی 2023 تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن بکەن.
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەشڵێت، بڕیاریدا بە دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا، دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى،  ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی 2023-2024 لە رۆژى یەکشەممە 15ـی ئەم مانگە بۆ رۆژی چوارشەممە 25-10-2023 دوابخرێت.
 
رۆژی 12ـی حوزەیرانی 2023 تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بەڕێوەچوو، کە 15 هەزار و 728 کەس داواکارییان پێشکێشکردبوو و تاقیکردنەوەکەیان کرد؛ 11 هەزار و 382ـیان بۆ ماستەر و دوو هەزار و 692ـیان بۆ دکتۆرا، 177یان بۆ دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى و هەزار و 477ـیان بۆ دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کرد، لەکاتێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی حەوت هەزار کورسی راگەیاندبوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.