عێراق چاوەڕوانی هاتنی ئەردۆغانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باشووری کوردستان

12-10-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
زیانەکانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
زیانەکانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن نەوتی هەرێمی کوردستان عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیانەکانی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە حەوت ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، ئەو بڕە بەرامبەر بە بودجەی شەش مانگی هەرێمی کوردستانە، سەرباری ئەو زیانە بەو قەبارەیە، هێشتا نەبووە بە پاڵنەرێک تاوەکو عێراق رشدتر بێت لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
 
یاسر حوسەینی، ئەندامی لیژنەی ئابووری  پەرلەمانی عێراق، بە رووداوی گوت، "بەنداوی عەقەبە پێشنیاز کراوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام لەرووی ئابووریەوە عەقەبە سوودی نابێت، گەر ئەوە بکرێت عێراق لەنێوان 16 بۆ 27 ملیار دۆلار زیان دەکات، ئەو رێژەیەش زۆرە، هەروەها ماوەی جێبەجێکردنیشی زۆری دەوێت، هیوامان ئەوەیە هەناردەی نەوت هەر لەرێگەی تورکیاوە دەست پێبکاتەوە."
 
عێراق لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ پێشوازی کردن لە ئەردۆغان، هەرچەندە کاتەکەی دیاری نەکراوە بەڵام بەرپرسانی عێراق پێیان وایە بە چوونی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا کێشەی هەناردە کردنەوەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە و چارەسەر دەکرێت.
 
محەممەد بەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلانی ستراتیژی، لەبارەی بۆچوونی تورکیا لەسەر هەناردکردنەوەی نەوت لەرێگەی جەیهانەوە، دەڵێت، "لایەنی تورکی گوشار لەسەر حکومەتی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی سازش لەو بریارەی دادگە بکات کە لەدژیان دەرچووە، سزای بەسەریاندا سەپاندووە، پێم وایە ئەو کێشانە چارەسەر دەبن و دووبارە دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت لە رێگەی تورکیاوە دوای سەردانی سەرۆک ئەردۆغان بۆ عێراق."
 
نزیکەی حەوت مانگە هەناردەی نەوتی کوردستان و کەرکوک لە رێگەی تورکیاوە وەستاوە، هەرچەند عێراق و تورکیا بە زارەکی دەڵێن، ئامادەی دەستپێکردنەوەی نەوتی کوردستانن بەڵام کێشە سیاسییەکان تاوەکو ئێستا رێگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.