رووداو دیجیتاڵ
لەبارەی کوژرانی هاوکار عەبدوڵڵا رەسوول و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی شەش تۆمەتبار لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش ئەژی ئەمین رایگەیاند، هەموو لایەک "ئاگادارن كه چۆن هێزه ئه‌منى و هه‌واڵگرى و سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ركوتكردن و تۆقاندن و كوشتن و ده‌ستدرێژى و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌كارده‌هێندرێن، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كادیرانى حیزبى و حكومى و خه‌باتگێڕانى په‌نابه‌ر له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان."
رۆژی چوارشەممە 12-10-2022 ئەژی ئەمین راگەیێندراوێکی لەبارەی دانپێدانانی شەش تۆمەتباری کوژرانی هاوکار جاف، ئەفسەری پێشووی دژەتیرۆری یەکێتی کە رۆژی 07-10-2022 لە هەولێر کوژرا، بڵاوکردەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئه‌م دۆخه میلیشیاییه به جۆرێكه هیچ كه‌س له ماف و سه‌رمایه و ژیانى خۆى دڵنیا نییه و به رۆژى رووناك تاوان و پێشێلكاریى گه‌وره به‌رامبه‌ر به هه‌موو پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرێت."
لە راگەیێندراوەکەدا ئەژی ئەمین ئاماژە بەوەش دەدات، "ده‌زگا هه‌واڵگرى و سه‌ربازییه‌كانى وڵاتانى دراوسێ به ئاشكرا ئۆپه‌راسیۆن و هێرش و بۆردوومانى خاك و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن، بانده‌كانى تاوان و تیرۆر نه‌ك به ئاشكرا، به‌ڵكو هاوكارییان ده‌كرێت و ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت و كه‌س له پێگه و ده‌سه‌ڵات و ئاسایشى خۆى دڵنیا نییه".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ناوبراو دەڵێت، کوژرانی هاوکار جاف "بە فەرمانی کەسانی سەروو خۆیان بووە و بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە و دەسەڵات و ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و دەزگای زانیاری و دەزگای دژە تیرۆر ئەو کارانەیان کردووە."
هەروەها لەبارەی هاوکار جافەوە ئەژی ئەمین دەڵێت، ئەو نموونه‌ى دیارى رووبەڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆریستان بوو له هێڵه هه‌ره گه‌رم و هه‌ستیاره‌كاندا و كادرێكى دیار و پێشكه‌وتوو دڵسۆزى خودى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیش بوو له هه‌مان كاتدا، "شه‌هیدى فه‌رمانده عه‌قید هاوكار جاف نموونه‌ى فه‌رمانده‌ى لێهاتووى دژه‌تیرۆر و زانیارى بوو كه به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى گیانى خۆى خستبووه خزمه‌ت ئاسایش و ئارامى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر."
دەربارەی خۆی لەگەڵ یەکێتی، ئەژی ئەمین دەڵێت، "کێشەکانی ئه‌م بارودۆخه پڕ له كێشه و ناسه‌قامگیری و مه‌ترسییه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ى بنه‌ڕه‌تیى ئێمه بووه و هۆى سه‌ره‌كیى ناكۆكى و ناڕه‌زایه‌تى و مایه‌ى قبووڵ نه‌كردنە."
لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئەژی ئەمین دەڵێت، "وه‌كو لایه‌نى به‌رپرسیار له‌و دۆزه، هه‌روه‌ها وه‌ك هاوڕێ و به‌رپرس و هاوكارى عه‌قید هاوكار، به‌رپرسیارێتیى گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه به‌رامبه‌ر به ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌مان". باسی لەوەش کردووە، ئەوەی کە ئاشکرا بووە بەشێکە لەو پلانەی کە داڕێژراوە و زۆر بەڵگەی دیکە دژی ئەو لایەنە هەن کە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراون.
ئەژی ئەمین ئەوەیشی خستووەتەڕوو، "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه و په‌یمان به كه‌سوكارى شه‌هید هاوكار و شه‌هیدانى دیكه‌ى رێگه‌ى خه‌باتمان دژى تیرۆر و ره‌شه‌كوژى ده‌ده‌ین كه خوێنیان به زایه ناچێت، تاوانباران و داڕێژه‌رانى ئه‌و پیلانه تیرۆریستییه به سزاى تووندى خۆیان ده‌گه‌ن. هه‌موو رێگەیه‌كى یاسایى و ره‌وا هه‌موو رێوشوێنێكى ئه‌منى و هه‌واڵگرى و سه‌ربازى ده‌گرینه به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادگە و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و پاراستنى ئه‌و دامه‌زراوانه و ده‌بێت هه‌موو تاوانباران به‌سزاى ره‌واى خۆیان بگه‌ن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ