سێ کەمپ بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروستدەکرێن

12-10-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو - هەولێر

لەوەتەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، دەیان هەزار کەس ئاوارەبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان روویان نەکردووەتە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی کوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە و خۆی ئامادەکردووە بۆ پێشوازیکردن و یارمەتیدانی ئاوارەکان.

 

ماوەی چوار رۆژە سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات دەستیان بە هێرشێکی فراوان کردووە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و بوونەتە هۆی زیانێکی زۆر بە خەڵکی ئەو ناوچانە، بۆمببارانکردن و مووشەکبارانی ناوەندی شارەکانیش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵک.
 
هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوه‌بەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە رۆژئاوای کوردستانەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان نەبووە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت شەپۆلێکی دیکەی ئاوارە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ پلانێکیان بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان پەسندکردووە و، ئێستا کار بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە دەکرێت کە دروستکردنی سێ کامپە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک.
 
هۆشەنگ محەممەد گوتی "لەم دۆخەدا پێشبینیکردنی ژمارەی ئاوارەکان ئەستەمە، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەین لە خراپترین دۆخدا نزیکەی 250 هەزار هاونیشتمانی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەی هەرێمی کوردستان ببن".
 
لە هەموو هەرێمی كوردستاندا یەک ملیۆن 41 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، لەو ژمارەیەش 229 هەزاریان پەنابەری رۆژئاوان، كە لە ماوەكانی رابردوودا بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریا هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.