بەڕێوەبەری كەناڵی زاگرۆس دەست لەكار دەكێشێتەوە
رووداو- هەولێر
نیاز لاجانی، بەڕێوبەری کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی دەست لەكار دەكێشێتەوەو سەبارەت بە هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەشی رایدەگەیەنێت: "هۆکار زۆرن، بەڵام کەی کاتی هات بۆ رای گشتی ئاشکرایان دەكەم".
نیاز لاجانی بە (رووداو)ی راگەیاند:" نامەی دەست لە کار کێشانەوەم داوەتە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی و سەرۆک و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان".
د. نیاز لاجانی، كوڕی محهمهدی مهلا قادر، ئهندامی پێشووی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە، له ساڵی 2006 هوه بهڕێوهبهری كهناڵی ئاسمانی زاگرۆسه و كهناڵەكەش لە ساڵی 2005 دامهزراوه.
سەبارەت بە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشی، لاجانی گوتی:" هۆکار زۆرن، بەلام کەی کاتی هات ئاشکرایان دەکەم". گوتیشی:"لەم رۆژانە سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەم بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی، چاوەرێ دەکەم لەو چەند رۆژەی داهاتوو نامەی دەست لەکارکێشانەوەم قبول بکرێت".