ئەندامێکی بەرەی تورکمانی: نەگەڕاومەتەوە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی بەرەی تورکمانی عێراقی رەتیدەکاتەوە گەڕابێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی شکاندبێت.
 
چەند وێنەیەکی ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەرەی تورکمانی تورکمانی عێراقی، کە نزیکە لە ئەرشەد ساڵحی بڵاوبووەوە، تێیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەن لە یەکێتی و بەشێک لە عەرەبەکان دەردەکەوێت. 
 
لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیاکان وا لێکدراوەتەوە، کە کۆتایی بە بایکۆتی دانیشتنەکان هێناوە. تەنانەت هەندێک بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند جارێکە باس لەوەدەکەن ئەندامی دیکە کە بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنیان کردووە، دەگەڕێنەوە نێو کۆبوونەوەکان. 
 
ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەردەوامم و بەشداری لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەن ناکەم، بەڵام وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کاری خۆم دەکەم".
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 ئەندام پێکهاتووە. تاوەکو ئێستا سێ ئەندامی عەرەبی و دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوو ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقی بایکۆتی کۆبوونەوەکەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان کردووە، چاوەڕێی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەکەن لەبارەی دانیشتنی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 8 و 9 بەیەکەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆران و ژمارەی وەزیفيیان بۆ وەزارەتی دارایي فیدڕاڵ بنێرێت. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، لیستەکە بنێردرێت دوو مووچە رەوانە دەکرێت.