کەشناسێک: پلەی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری بارانبارین هەیە

12-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: لە نێوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئەیلوولی 2024، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ناوچەکانمان بەگشتی لەژێر کاریگەریی بارستە ھەوایەکی فێنکدایە، کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت. بەڵام لە رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتووەوە بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەورووپایە بەسەر دەریای نێوەڕاستەوە روو دەکاتە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە کە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەکەونە ژێر کاریگەرییەکانی."
 
گوتیشی: "لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بۆ نزیکەی 30 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ خوار 40 پلە دادەبەزێت."
 
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەش دا، "ئەگەرێکی لاوازیش هەیە کە لە رۆژانی 20 بۆ 22ـی ئەم مانگە باران ببارێت."
 
پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان:
 
پلەی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : 39°
سلێمانی :38°
دهۆک: 39°
کەرکوک : 41°
هەڵەبجە : 41°
زاخۆ :40°
سۆران : 38°
حاجی ئۆمەران : 30°
گەرمیان : 43°
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵەکان دوای لەدایکبوونیان لەلایەن دایکەکانیانەوە جێدەهێڵدرێن.

دوو منداڵ لەلایەن دایکەکانیان لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووک جێدەهێڵدرێن

دوو منداڵ لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک، لەلایەن دایکەکانیان جێدەهێڵدرێن و کارمەندانی تەندروستی کاری بەخێوکردنیان لەئەستۆ گرتووە.