پزیشکیان لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پزیشکیان لەسەر مەزاری مام جەلال یاداشت دەنووسێت.
پزیشکیان لەسەر مەزاری مام جەلال یاداشت دەنووسێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سەردانەکەی ئەمڕۆی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ سلێمانی، سەردانی ئارامگەی مام جەلالی کرد و دوای خوێندنی فاتیحایەک، چەند دێڕیکی لە یاداشتنامەی سەردانەکەیدا بۆ مام جەلال نووسی.
 
رووداو نووسینەکەی دەستکەوتووە کە بە زمانی فارسی نووسراوە؛ بۆ کوردی وەرگێڕا و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-06-1403 (هەتاوی) لەگەڵ شاندێکی پلەبەرزی وەزیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتینە سلێمانی و دەرفەتێک هاتە پێش کە سەردانی گڵکۆی جەلال تاڵەبانیی ئازیز و بەڕێز بکەین و فاتیحەیەک بخوێنین و سڵاو بنێرین بۆ رۆحی بەرز و دیدی کراوە و روانینی قووڵی ئەم ئازیزە و گیانفیدایی و خەباتی ئەم گەورەپیاوە لە پێش شۆڕشەوە تا دوای شۆڕش. کە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی نیشتمانە ئازیزەکەی بە بیرمان بهێنین و سوپاسی هەوڵە نەپساوەکانی بۆ دروستکردنی یەکێتی و یەکگرتوویی لە نێوخۆی وڵات و هاوکاری لەگەڵ ئێرانی ئازیز بکەین.
 
خودا رۆحی شاد بکات و یادی بۆ هەتا هەتایە بۆ تێکۆشەران و مرۆڤە ئازادەکانی جیهان زیندوو بێت.

واژۆ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران
12-09-2024
 
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی و لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
 
ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی باڵای یەکێتی لە رێوڕەسمی پێشوازییەکەدا بەشدار بوون.
 
پزیشکیان کاژێر 8:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە هەرێمی کوردستان؛ ئەو یەکەم سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بێتە هەولێر.
 
دوای گەیشتنی بە سلێمانی لەگەڵ شاندی یاوەری چوونە سەر مەزاری مام جەلال و پزیشکیان یاداشتی خۆی لە دەفتەری یادگاریی مەزارەکەدا نووسی.
 
دواتریش، پزیشکیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی یەکێتی کۆبووەوە.
 
بەیانیی دوێنێ چوارشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و بڕیارە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سێ رۆژ بخایێنێت.
 
عێراق یەکەمین وڵاتە کە پزیشکیان دوای سوێندخواردنی وەکو سەرۆککۆمار لە 30ی تەممووزی ئەم ساڵ سەردانی دەکات، سەردانەکەشی دوای بانگهێشتێکی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى هەرێمی كوردستان

وێنە و ڤیدیۆ؛ نێچیرڤان بارزانی و پزیشکیان جەخت لە پێکەوەژیان و تەبایی دەکەنەوە

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران "داكۆكييان له‌ ئاشتى، پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و برايه‌تيى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه‌ و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه‌."