رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، مەسعود پزیشکیان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدارێکی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو دیدارەدا باس لە بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌وڵه‌مه‌نديى كۆمه‌ڵگه فره‌ئايين و فره‌نه‌ته‌وه‌كان كراوە.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران "داكۆكييان له ئاشتى، پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و برايه‌تيى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه."
مەسعود پزیشکیان کە بە سەردانێکی سێ رۆژە لە عێراق و هەرێمی کوردستانە، بەیانیی رۆژی پێنجشەممە گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێ‌کرا. دواتر لەگەڵ تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
سەرۆک بارزانی لەکاتی دیداریاندا، کتێبێکی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بە دیاری پێشکێشی مەسعود پزیشکیان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ