وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان

12-09-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە. 
 
ئەلکساندەر شاڵنێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و پێشوازی لێکرا. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سبەی چوارشەممە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. 
 
شاڵنێرگ و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤیەننا، دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن. 
 
 
سەردانەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی نەمسا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا کردەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە