رووداو - هەولێر
تەڤگەریی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی هیچ هێز و قەوارەیەک ناکات.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە شاری سلێمانی، محەممەد عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوول بۆ پەرلەمانی کوردستان بەشداری و پشتگیری هیچ هێز و قەوارەیەكی سیاسی ناكەن.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی گوتیشی "لەسەر پێوانەكانی وڵاتپارێزی، نیشتمانپەروەری، نەبوونی دۆسیەی گەندەڵی، پێوانی دیموكراتی و خزمەتكردنی گەل و باوەڕبوون بە تێكۆشانی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆی، دەنگ بە بەربژێرەکان دەدەین".
تەڤگەری ئازادی لە 17-10-2014 دامەزراوە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نەوەی نوێ بەیەکەوە بەشداری هەڵبژاردنیان کرد و لە چوار کورسی دوو کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ