کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

12-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما دادەبەزێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ "کەمێک" پلەی گەرما دابەزیوە و سبەی سێشەممەش وەک ئەمڕۆ دەبێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پلەی گەرما نزیکەی 3 پلە دابەزیوە و کەشەکە بەوشێوەیە دەمێنێتەوە تاوەکو کۆتایی هەفتە، دواتر جارێکی دیکە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی سێشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.