یەکێتی: برا تورکمانەکان شوێنی شایستەیان هەیە لە بەڕێوەبردنی کەرکووک

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دییجتاڵ 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت کە "برا تورکمانەکان" هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە شوێنی گونجاو و شایستەی خۆیان هەیە لە بەڕێوەبردنی کەرکووک.
 
رۆژی دووشەممە، 12-08-2024 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی کرد لەدوای هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە رۆژی 10ـی ئابی 2024، لە هۆتێل رەشید لە بەغدا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی یەکێتی، سێ ئەندامی عەرەب و ئەندامەکەی کریستیان هەڵبژێردران.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە: "ئەم سەرکەوتنە بەتەنیا هی یەکێتی و کورد نییە، بەڵکو دەستکەوتە بۆ هەموو کەرکووکییەکان بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە."
 
لە کۆبوونەوەکەدا "بەگرنگییەوە باس لە بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکان لە حکومەتی خۆجێی و ئیدارەدانی کەرکووک کرایەوە و جەختیش لەوە کرایەوە کە برا تورکمانەکان دڵنیادەکەینەوە هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە؛ شوێنی گونجاو و شایستەی خۆیان هەیە لە بەڕێوەبردنی کەرکووک. یەکێتی داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانیانە و رازیش نابێت هیچ کەس و لایەنێک مافەکانیان زەوت بکات." ئەمە لە راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە.
 
یەکێتی داوا لە لایەنەکان دەکات کە لە ئەمڕۆوە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلا بنێن و با پێکەوە بەشداربن لە پرۆسەی بەڕێوەبردن و خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک بێ هیچ جۆرە جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتەکان.
 
لە کۆتاییدا مەکتەبی سیاسی "هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە هەرچەندە پارێزگای ئێستای کەرکووک بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن یەکێتییە، بەڵام پێویستە دوور لەهەر باوەڕێکی حیزبی یان نەتەوەیی خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکان بکات." و باس لەوەشکراوە کە "کەرکووک تەنیا نەبێتە نموونەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان، بەڵکو بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانیش ببێتە نموونەیەکی جوان بۆ عێراق و ناوچەکە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

پارێزگاری هەولێر: حکومەتی عێراق بەربەست بۆ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار دروست دەکات

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی کەمئاویی پارێزگاکە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی رادەگەیێنرێت، گوتیشی، داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی بە یاسایی دەکرێن و دەگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی دوور لە ئاوەدانی.