زانکۆی سەڵاحەدین بۆ رووداو: هەواڵی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆکەمان دروست نییە

12-08-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەژمارێک بەناوی زانکۆی سەڵاحەدینەوە دروستکراوە و هەواڵ و زانیاری بڵاودەکاتەوە. بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، "هەژمارەکە ساختەیە و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2024 سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە رووداوی راگەیاند، "هەژمارێک دروستکراوە، هەواڵ و زانیاریی ئێمە کۆپی دەکات و بڵاوی دەکاتەوە. ئەو هەژمارە لە بڵاوکراوەیەکیدا کاتی دەستپێکردنی دەوامی زانکۆکەمانی بڵاوکردووەتەوە."
 
بە گوتەی بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، هەژمارەکە پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە و دەشڵێت، "بە ناوی زانکۆی سەڵاحەدینەوە دروستکراوە و ساختەیە. هەواڵی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆکەمان بنەمای نییە و ساختەیە. تاوەکو ئێستاش هیچ بڕیارێکی نوێمان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەرنەکردووە."
 
هەر ئەمڕۆ زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، "سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابییان ئاگادار دەکەینەوە، چەندین پەیج و ئەکاونت بە ناوی زانکۆی سەڵاحەدین دروستکراون. ئەو هەواڵانەی رۆژانە راگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆ بڵاویان دەکاتەوە، ئەوانیش وەریاندەگرن و بڵاویان دەکەنەوە."
 
لە راگەیێندراوەکەی زانکۆ سەڵاحەدیندا جەخت لەوە کراوەتەوە، "رایدەگەیێنین ئەم پەیج و ئەکاونتانە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بە سەرۆکایەتیی زانکۆوە نییە، لێی بەرپرسیار نین و وەکو سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری جێگەی متمانە نین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە