سەرچاوەیەک بۆ رووداو: گەریلاکانی پەکەکە لە دێرەلووک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە کرد


رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی گەریلاکانی پەکەکە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە کردووە. سەرچاوەیەک دەڵێت، زیانی نەبووە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ رووداو، رووداوەکە کاژێر 08:10 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 12-08-2023 روویداوە. 
 
ئۆتۆمبێلەکەی پێشمەرگە، وەک سەرچاوەکە دەڵێت، ویستوویەتی بچێتە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک گەلی رەشاڤە. 
 
تەقەکردنەکە ماوەی 10 خولەک بەردەوام بووە. سەرچاوە ئاگادارەکە گوتی، هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکەدا نەکەوتووەتەوە. 
 
هەفتەی رابردوو، لە هەمان خاڵی هێزەکانی پێشمەرگە تی ئێن تییەک بە حەفارەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و تەنیا زیان بەر حەفارەکە کەوت.