رێکخراوی cpt: ئەم ساڵ 82 شوێنی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانکراون

12-08-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن بۆردوومانی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند، "ئەم ساڵ تورکیا 82 شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە، بەهۆیانەوە هەشت هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و سێی دیکە بریندار بوون."
 
رۆژی شەممە 12-08-2023 کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـیی ئەمریکی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەو هەشت کەسەی کوژراون، چواریان لە پارێزگای دهۆک و چواریان لە سلێمانی بوون، ئەو سێ کەسەی برینداریش بوون، دووانیان لە پارێزگای دهۆک و یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی بوون."
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانە بێت کە رووداو لەو ئەندامەی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی وەریگرتوون، "لە ساڵی 2015ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بەهۆی بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە، 147 کەس کوژراون و 219 کەس بریندار بوون، هاوکات 158 گوند بەتەواوی چۆڵکراون و زیاتر لە 600 گوند لە ژێر مەترسیی چۆڵکردندان، کە ژمارەی دانیشتووانیان زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام چۆڵ نەبوون."
 
- کۆی گشتیی کوژراوەکان، 147 کەسە
 
 شوێنی کوشتنەکانیش بەڕێژەیی بەم شێوەیە بوون:
- پارێزگای دهۆک: 59٪
- پارێزگای هەولێر: 24٪
- پارێزگای سلێمانی: 7.8٪ 
- قەزای شنگال: 9.2 ٪ 
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رێکخراوی CPT، تورکیا 64 بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە، 55ـیان بارەگا و 9ـیان بنکەی سەربازین، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
 
- پارێزگای هەولێر: 14 بارەگای سەربازی، بەمشێوەیە دابەشکراون:
 
- سیدەکان: 12 بارەگا
- مێرگەسۆر: 2 بارەگا
 
- پارێزگای دهۆک: 41 بارەگای سەربازی، بەم شێوەیە دابەشکراون:
 
-ئامێدی، شێلادزێ، کانێ ماسی، بامەڕنێ و دێرەلووک: 23 بارەگا
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 18 بارەگا
 
هەروەها 9 بنکەی سەربازی هەن، کە شەشیان لە حەفتەنین و سێیان لە سیدەکانن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە