رووداو-هەولێر
بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "گوڕەکەی 3.8 پلەی رێختەر بووە".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاژێر 7:52ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8پلەی رێختەر، سنووری پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند، بەڵام زیانی گیانی و ماددی نەبووە.
بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 10کم لە دووری 29کم لە شاری هەڵەبجە روویداوە و لە دەوروبەری هەڵەبجەش هەستی پێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ