هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دوادەخرێت

12-08-2019
فەلاح نەجم
نیشانەکردن گۆڕەبەکۆمەڵەکان
A+ A-

رووداو-هەولێر

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، هەڵدانەوەی گۆڕە ‏بەکۆمەڵەکانی سەماوە بۆ مانگی ئەیلوول دوادەخرێت.‏

سیروان جەلال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە ‏بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی ‏هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشتر ‏بڕیاربوو دوای پشووی جەژنی قوربان دەستبکەینەوە بە ‏هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە، بەڵام بەهۆی بەرزی ‏پلەی گەرما ناتوانین بەمزوانە دەستپێبکەینەوە.‏

ئەو بەڕێوەبەرە ‏باسی لەوە ‏کرد، هەڵدانەوەی گۆڕەکان دوادەکەوێت بۆ مانگی ئەیلوولی ‏ئەمساڵ، تاوەکو کەشوهەوا فێنک دەکات.‏

لە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی کۆتایی مانگی رابردوو هەڵدرایەوە، ‏رووفاتی 171 ئەنفالکراو دەرهێنرانەوە کە هەموویان ژن و منداڵ ‏بوون، ئێستا رووفاتەکانیان لە پزیشکی دادوەری بەغدان، ‏نمونەیان لێوەردەگیرێت بۆ پشکنینی "دی ئێن ئەی"، ئەو ‏پرۆسەیەش زیاتر لە دوو مانگ دەخایێنێت‎.‎

‏سیروان جەلال ئەوەشی گوت "ئەو 171 رووفاتە ناهێندرێنەوە تاوەکو دوو گۆڕەکەی دیکەی سەماوە ‏هەڵنەدرێنەوە کە پێشبینیدەکەن نزیکەی 500 رووفاتیان ‏تێدابێت. دوای ئەوەی هەموو ئەو رووفاتانەی هەڵگیراونەتەوە ‏پشکنینی 'دی ئێن ئەی' ـیان بۆ دەکرێت و لە رۆژی 14ـی نیسانی ساڵی ‏داهاتوو دەهێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و بەخاکدەسپێردرێن".‎

کۆتایی مانگی رابردوو تیمی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستیانکرد بە هەڵدانەوە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە کە سەرجەم رووفاتی ناوگۆڕەکان کوردن و لە سەردەمی حکومەتی بەعس ئەنفالکراون، بەڵام بەهۆی پشووی جەژنی قوربان تەنها یەک گۆڕیان هەڵدرایەوە و دوو گۆڕی دیکەیان ماونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".