وردەکاریی هێرشەکەی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە داقووق
رووداو - داقووق
ئاسۆ سەراوی، هیوا حوسامەدین
دوای هێرشەكەی شەوی رابردوو (هەیینی، 11-8-2017)ـی داعش بۆ سەر میحوەری داقووق و تێكشاندنیان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگە، ئێستا دۆخی میحوەرەکە ئارامبووەتەوە.
لیوا محەممەد حاجی قادر، بەرپرسی میحوەری داقووقی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی داعش لە میحوەری داقووق (بەدیاریكراوی لە چەمی رۆخانە)، هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بۆ ماوەیەك سەنگەرێکی پیشمەرگەیان گرت، هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكە، بەتووندی وەڵامی دایە‌وە، شەڕەكە تاوەكو بەرەبەیان بەردەوام بوو، دواجار تێك‌شكێنران.
بەگوتەی بەرپرسی میحوەری داقووقی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەو شەڕەدا سێ پێشمەرگە شەهید و حەوتی دیکەش بریندار بوون، تەندروستیی بریندارەكانیش جێگیرە "هەرچەندە زیانەكانی داعش بەتەواوەتی نەزانراون، بەڵام زیانی زۆریان هەبووە، چونكە خوێنێكی زۆر لەو ناوچەیەدا دەبینرێ كە تێیدا شكاون".
لیوا محەممەد حاجی قادر جەخت دەکاتەوە لەوەی، ئێستا دۆخی داقووق ئاسایی بووەتەوە، هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ هەر ئەگەرێكی شەڕ.
وردەکاریی هێرشەکە
چەکدارانی داعش له دوو قۆڵه‌وه هه‌شت سه‌نگه‌ری فه‌وجی كاكه‌ییه‌كانیان له سنوری شارۆچكه‌ی داقووق كردبووه ئامانج. ئەوان، زیاتر له 20 چه‌كداری داعش بوون، کە له شاره‌دێی ره‌شاده‌وه هاتبوون.
عه‌قید ئاسۆ فه‌ره‌ج، جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای نۆی پێشمه‌رگه بە تۆڕی میدیایی رووداو راگه‌یاند "چەکدارانی داعش، هێزێكی زۆریان هێنابوو، هێرشه‌كه‌یان ته‌نیا بۆ یه‌ك سه‌نگه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانیان كرده ئامانج، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان زۆر ئازایانه هاتنه ده‌ست و، دوای كاژێرێك شه‌ڕكردن هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند".
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، ئه‌مه جاری دووه‌مه، چه‌كدارانی داعش سه‌نگه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگه كاكه‌ییانه ده‌كه‌نه ئامانج، كه پاراستنی گونده‌كانیان له سنوری داقووق له‌ئه‌ستۆدایە.
مولازم موەفه‌ق كاكه‌یی، فه‌رمانده‌ی سریه‌ی یه‌كی فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان دەڵێ "گونده كاكه‌ییه‌كان ماوه‌یه‌كە بوونەته ئامانجی داعش. چەکدارانی داعش ده‌یانه‌وێت ده‌ست بەسەر ئەو گوندانەدا بگرن، یان زیانیان پێ بگه‌یه‌نن، هێرشه‌كه‌ی ئه‌م شه‌ویشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووە، به‌ڵام زوو به ئاگا هاتین و تێكمانشكاندن".
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی داعش، به‌ده‌یان چه‌كداری خۆبه‌خشی كاكه‌یی چه‌كیان هه‌ڵگرت بۆ ئەوەی هاوکاریی پێشمه‌رگه بکەن، سەید نەجات دەروێش کاکەیی کە ته‌مه‌نی 70 ساڵه، یەکێکە لەوان.
سه‌ید نه‌جات ده‌روێش كاكه‌یی، پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش دەڵێ "كاتێك ئێمه گه‌یشتینه ناوچه‌كە، شه‌ڕه‌كه قورس بوو، وه‌كو پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش هاوكاریمان كردن، ئه‌و سه‌نگه‌رەمان له داعش وه‌رگرته‌وه، كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، سوپاس بۆ خوا هێرشه‌كەیان ئامانجەکەی نه‌پێكا".
كاكه‌ییه‌كان له باشووری كه‌ركووك حه‌وت گوندیان هه‌یه، هاوسنورن له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه، ریاز و ره‌شاد، كه نزیكه‌ی ساڵێكه له‌ژێر گه‌مارۆی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان دایه.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار