کچێک لە سەنگەسەر بە ئۆنلاین کتێب دەفرۆشێت

12-07-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
شادی حەسەن لەنێو کتێبخانەکەیدا
شادی حەسەن لەنێو کتێبخانەکەیدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شادی حەسەن، کچێکی گەنجی دانیشتووی شارۆچکەی سەنگەسەرە، دەرچووی بەشی پەروەردە و دەرونزانی / ساڵی 2020، سێ ساڵە لە ماڵەکەی خۆیان کتێبخانەیەکی کردووەتەوە و بە ئۆنلاین و راستەوخۆ کتێب دەفرۆشێت.
 
ئەو دەڵێت: لە سەرەتاوە حەزی بۆ خوێندنەوەی کتێب هەبووە، سەرەتا تەنیا کتێبی دەکڕی، بەڵام دواتر بیری کردەوە لە ماڵەوە کتێب بفرۆشێت.
 
لە شارۆچکەکەی شادی کە دەکەوێتە ئیدارەی راپەڕینەوە لە پارێزگای سلێمانی، کتێبخانە نییە. 
 
شادی دەڵێت، کتێبفرۆشتن کارێکی زۆر خۆشە، پێشوازیی خەڵک لە کارەکەی زۆر باشە و بە پیرۆز سەیری دەکەن. ئێستا لە رێگەی ئەو کارەوە بژێویی ژیانی دابین دەکات و بەنیازە لە داهاتوودا کتێبخانەکەی بباتە دەرەوەی ماڵەکەی. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە