رووداو دیجیتاڵ
سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان پلەی گەرما سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی عێراق دەگاتە 48 پلە.
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو لە 15 گەرمترین ناوچەکانی جیهان لە 24 کاژێری رابردوودا 10یان لە عێراق بوون، هەرچەندە ئەمڕۆ هەینیش پلەی گەرما لە پێنج پارێزگای عێراق 50 پلە و زیاتر دەبێت، بەڵام بۆ سبەی شەممە، پلەی گەرما لە عێراق دادەبەزێت و لە هیچ ناوچەیەک ناگاتە 50 پلە.
بەرزترین پلەی گەرمای رۆژی شەممە لە عێراق 48 پلە دەبێت، لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیش پلەی گەرما لەنێوان 41 بۆ 43 پلە دەبێت.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پلەکانی گەرمای پارێزگاکانی عێراق لە رۆژی شەممەوە دادەبەزێت و ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراق لە کۆتایی ئەم هەفتەیە پێی کاریگەربوو نامێنێت، رۆژانی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرمایان تێدا دادەبەزێت، هەرچەندە پێشبینی خۆڵبارین لە ژمارەیەک ناوچە هەیە."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیکردووە کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینیی پارێزگاکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیە بێت:
هەولێر: 45°
سلێمانی: 41°
دهۆک: 43°
کەرکووک: 45°
هەڵەبجە: 44°
زاخۆ: 42°
سۆران: 40°
حاجی ئۆمەران: 33°
گەرمیان: 46°
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ