هەورامان گەچێنەیی سکاڵای لەسەر عەتا ئەحمەد تۆمار کرد

12-07-2023
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
هەورامان گەچێنەیی دوای گەڕانەوەی لە حەج سکاڵای تۆمارکرد
هەورامان گەچێنەیی دوای گەڕانەوەی لە حەج سکاڵای تۆمارکرد
نیشانەکردن هەورامان گەچێنەیی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هەورامان گەچێنەیی لە سلێمانی چووە دادگا و سکاڵای لەسەر عەتا ئەحمەدی دارتاش تۆمارکرد، بە تۆمەتی ئەوەی چەند جارێک لە میدیاکانەوە باسی لەوە کردووە "چەند دەفتەر دۆلارێکی خواردووە"، عەتای دارتاشیش دەڵێ "رۆژانی داهاتوو، بەڵگەی دیکە لەسەر هەورامان گەچێنەیی دەخەمەڕوو".
 
مامۆستا هەورامان گەچێنەیی رۆژێک دواى گەڕانەوەى لە سعودیە و مەککە، هاتە دادگەى لێکۆڵینەوەى حەوتى سلێمانى. گەچێنەیی تەنیا حاجى کوردى ئەمساڵ بوو، کە هاتنەوەکەى بە چوونە لاى پۆلیس و دادوەر دەستیپێکرد و لەوێ سکاڵاى لەسەر وەستا عەتاى دارتاش تۆمارکرد، بەوپێیەى لەبەردەم میدیاکاندا 250 هەزار دۆلار (25 دەفتەر دۆلار)ـی خستە پاڵی.
 
گەچێنیى روو بە دەیان مایک و چاوى کامێرا، گوتى "گوتەکانى کاک وەستا عەتا لە ماڵی جاڵجاڵۆکە دەچن، خوداش دەفەرمووێت (اوهن البیوت لبیت العنکبوت) - لاوازترین ماڵ، ماڵی جاڵجاڵۆکەیە".
 
سەرەتاى ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2010، کاتێک بە سەرمایەى 400 هەزار دۆلار (40 دەفتەر)، کۆمپانیاى عەتا ئەحمەد، بۆ دروستکردنى دەرگا و پەنجەرە، پى ڤى سى و کەنتۆر لەنێوان عەتا ئەحمەد بە 100 هەزار دۆلار، هەورامان گەچێنەیى بە 100 هەزار دۆلار و کەسێکى دیکە بە 200 هەزار دۆلار دامەزرا، ئەم قسانە وەستا عەتا بۆ رووداوى باسکردن.
 
هەورامان گەچێنەیى، هاوپشکى عەتا ئەحمەد گوتی "ئەگەر ئەم بابەتە قەرز و زەرەر بوو، ئەو بۆچی 6 دەفتەرى بۆ گەڕاندمەوە، ئەگەر 6 دەفتەر بوو، بۆ من 25 دەفتەرم خواردبێت؟".
 
کۆمپانیا پشکدارییەکە، دواى کەمتر لە سێ ساڵ لە دروستبوونى، بەهۆى بێبازاڕییەوە، داخرا و هەڵوەشایەوە، ئەو 25 دەفتەر دۆلارەی ئێستا خراوە پاڵ هەورامان گەچێنەیى، زۆرینەى پارەى تێچوو، قەرز و زیانى کۆمپانیاکەیە.
 
پێشتر، ئەم بابەتە لاى کۆمەڵى دادگەری لیژنەى بۆ پێکهات، بەڵام ساڵێکە عەتا ئەحمەد، ئەنجامەکەى هەڵوەشاندووەتەوە و سکاڵاى تۆمارکردووە، وەستا عەتا بە رووداوى گوت "لەسەرم بووەستن، سێ -  چوار رۆژێکى دیکە هەموو بەڵگەکان لەدژى گەچێنەیی دەخەمەڕوو".

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".