ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر کوژرا

12-07-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن کوشتن حدکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، تەرمی ئەندامێکیان لە سنووری شارۆچکەی بەحرکە لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە کە "کوشتنەکە بە چەک بووە و لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر و حیزب لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە".

 

رۆژی چوارشەممە، 12-7-2023، سەرچاوەیەکی بەرپرسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی کوشتنی ئەندامێکیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئەندامەکەمان ناوی سیامەند شابۆییە، دوێنێ لە سنووری شارۆچکەی بەحرکەی سەر بە شاری هەولێر کوژراوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە". 
 
گوتیشی: "دەزگاکانی ئێمە و حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
 
ئەرسەلان یارئەحمەدی، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هاوڕێیەکی نزیکی من بووە، کاک سیامەند کاری ئاسنگەری دەکات، دوێنێ سێشەممە کەسێک کە ئۆتۆمبێلێکی پێبووە و تابلۆی باشووری عێراقی پێوە بووە، چووەتە دووکانەکەی و پێیگوتووە پێوانی دەرگە و پەنجەرەی بۆ بکات و ئەویش لەگەڵیدا رۆیشتووە و لە دوێنێوە دیار نەماوە".
 
دەشڵێت: "ئەمڕۆ کاژێر نزیک 03:00ـی نیوەڕۆ، تەرمی کاک سیامەند شابۆیی لە نزیک گوندی قادراوە لە پشتی ناحیەی بەحرکە دۆزراوەتەوە، دیارە بە فیشەکێک کە لەپشتی سەری دراوە، کوژراوە".
 
بەگوتەی ئەرسەلان یارئەحمەدی، ئەو کەسە یان کەسانەی کوشتوویانە مۆبایلەکەشیان بردووە و هەموو شتەکانی نێویان بردووە، "ئەمڕۆ لە مۆبایلەیەکەوە نامەم بۆ هات، کە ئەپڵیکەیشنی نوێی داناوەتەوە، دیارە کە مۆبایلەکەشیان بردووە و لەژێر دەستی ئەواندایە".
 
ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە راگەیێندراوێکدا کوشتنی ئەندامەکەی بە "تیرۆر" ناوبرد و، رایگەیاند "بەدەستی مرۆڤکوژ و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر کراوە".
 
حدکا دەڵێت "سیامەند شابۆیی کە لە دوێنێ‌ سێشەممەوە دیار نەمابوو، دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و گەڕان بەدوای ناوبراودا، بەداخەوە دوانیوەڕۆی چوارشەممە 21ـی پووشپەڕ تەرمی بێ‌ گیانی لە دەوروبەری شارۆچکەی بەحرکە لە نزیک هەولێر دۆزرایەوە".
 
رۆژی هەینی، 7ـی تەممووزی 2023، دوو ئەندامی ئەو حیزبە بە ناوەکانی لوقمان ئاجی ناسراو بە لوقمان گەرگوولی و عادل موهاجر، ناسراو بە سەرباز چاوشین لە ناوچەی هەڵشۆی دەڤەری پشدەر کوژران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چاندنی گەنم لە سنووری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

هێشتا لە هەولێر و دهۆک 'پەڵەی نەداوە' و ئەگەری زۆرە زیان بە بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵ بگات

جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر و دهۆک بەتایبەتی لەنێوان بەرداشی کەمبارانی و بڕیارەکانی حکومەتی عێراق تایبەت بە وەرگرتنی گەنمدان. بەگوێرەی شارەزایان و لایەنی پەیوەندیدار، خەریکە وادەی چاندنی گەنم کۆتایی دێت و هێشتا لە هەولێر و دهۆک پەڵەی نەداوە