بێگەرد تاڵەبانی: پێویستە بەغدا پابەندی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ بێت

12-07-2021
گۆڤەند مستەفا
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن بێگەرد تاڵەبانی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەندێکجار گرفت لەبەردەم هەناردەکردنی بەرهەم و بەروبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دروستدەکرێت، بە پێویستی دەزانێت عێراق پابەندی ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنە بێت کە لە نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12-07-2021 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، عەلوەی هاوچەرخی هەولێری وەک ناوەندێکی ساخکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، بە تایبەتیش بەربوومی نێوخۆ بەسەرکردەوە.
 
لە میانی ئەو بەسەرکردنەوەیە و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداو لەبارەی بەردەوامی گرفتی هەناردەکردنی بەرهەم و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: "رۆژانە لە پەیوەندیداین لەگەڵ جەنابی وەزیری کشتوکاڵی عێراق، هەر کێشەیەک لە هەر پارێزگایەک کە دێتە پێشەوە خۆمان وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ راستەوخۆ دەکەوینە سەر هێڵ بۆ چارەسەرکردنی".
 
بە گوتەی بێگەرد تاڵەبانی گرفتەکە دەوەستێتە سەر رۆژ، "رۆژی وا هەیە باشە، رۆژی وا هەیە گرفتەکان زیاتر تۆخ دەبنەوە، بەڵام ئێمە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هەیە، بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیک شاندی ئێمە جارێکی دیکە بچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی بتوانین یاداشتەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت".
 
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت: "چۆن ئێمە پابەندین بە ناوەڕۆکی یاداشتەکە بەوانیش بڵێین دەبێت پابەندی یاداشتاکە بن، چونکە عێراق یەک وڵاتە و پێویستە بازاڕەکانیشمان هاوبەش بێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر بە تاکەگۆڵی رەشۆ شکستی بە ئەنقەرەگوجو هێنا

ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر لە دوایین چرکەکاندا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و یانەی ئەنقەرەگوجوی تووشی شکست کرد.