بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەستی لەکار کێشایەوە

12-07-2020
هێمن کەریم
نیشانەکردن نەخۆشخانەی هیوا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

د. دۆستی نەجات عوسمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەستی لەکار کێشایەوە و دەڵێت، دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە، چونکە چیدیکە "ناتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابین بکەم".


د. دۆستی نەجات عوسمان لە نووسراوێکدا کە لە پەیجی نەخۆشخانەی هیوا لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، بەبۆنەی دەستلەکارکێشانەوەی باسی لەوە کردووە، هەر لە سەرەتاوە پلانی کورت مەودا، پلانی دوو ساڵە و پێنج ساڵەیان داڕشت و بەشی زۆری جێبەجێ کرا، دەشڵێت "بەداخەوە کە هەلومەرجەکە چیتر لە زۆر رووەوە لەبارنیە بۆ جێبەجێکردنی ئاوات و خولیای زیاتر، بەو هۆیەوە نامەوێت لە شوێنێکدا کار بکەم کە تەنها رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا سوپاسی هەموو پزیشک و کارمەندەکانی نەخۆشخانەی هیوا، سەنتەری سالاسیمیا و ژیانەوە و تاقیگەی نەخۆشیزانیی شۆڕشی کردووە و دەشڵێت "بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق، چاندنی مۆخی ئێسکمان ئەنجامدا کە سوپاس بۆ خودا سەدان نەخۆشی لە شێرپەنجە و سالاسیمیا چاککردووەتەوە و خەرجیی سەدان ملیۆن دۆلاری چارەسەری گرانبەهای لە دەرەوەی وڵات بۆ خەڵک و حکومەت گەڕاندووەتەوە".

هاوکات داوای لێبوردنی کردووە لە هەر نەخۆشێک کە لەو ماوەیەی ئەو بەڕێوەبەر بووە، کەموکورتییەک لە خزمەتگوزارییەکانیان هەبووبێت، ئاماژە بەوە دەکات کە بە چاوی خزم و کەسی خۆیان لە هەموو نەخۆشێکیان روانیوە و "هیچکات ژوور و خزمەتی تایبەتمان بۆ هیچ کەسێک نەبووە لەناو نەخۆشخانەکەدا".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.