رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم رۆژەکانی هەفتەی داهاتوو لە دامودەزگە حکومەییەکان دەبنە پشووی جەژنی قوربان.
بەگوێرەی دادگەی باڵای سعویە و وەقفی سوننەی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 16-6-2024، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
ئەگەرچی بەپێی حکومەت، پشووی جەژن رۆژانی 16 تاوەکو 20ـی حوزەیران (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) دەگرێتەوە، بەڵام فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی هەینی و شەممە دەوام ناکەن، بەوپێیە بێت، لە دووسبەی هەینییەوە تاوەکو یەکشەممەی داهاتووتر، کە دەکاتە 23-6-2024، دەوام نییە و فەرمانبەران لە پشوودان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ