رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی کوڕێک بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت.
رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا بووە. سەرچاوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-06-2024، بە رووداوی گوت، کوڕەکە داوای لە باوکی کردووە ئۆتۆمبێلی بۆ بکڕێت، لەسەر ئەوە بووەتە دەماقاڵەیان و کوڕەکە بە چەقۆ باوکی خۆی کوشتووە.
ئەو پیاوەی کوژراوە تەمەنی 46 ساڵە. کوڕەکەشی 19 ساڵە. دوای کەمتر لە کاژێرێک لە رووداوەکە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار (ر، ع، ج) لەدایکبووی 2005ـە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو، شەڕەکە لەکاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا بووە. کوڕەکە داوای لە باوکی کردووە ئۆتۆمبێلێکی بۆ بکرێت، بەڵام باوکی ئامادە نەبووە پارەی پێبدات، لەسەر ئەوە بووەتە دەمەقاڵەیان و کوڕەکە بە چەقۆ باوکی خۆی کوشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ