راوێژکارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی ساڵانەی پەتاتەی نێوخۆ دەگاتە 800 هەزار تۆن

12-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرهەمی ساڵانەی پەتاتەی هەرێمی کوردستان دەگاتە 800 هەزار تۆن و زۆرینەی لە نێوخۆدا ساخ دەکرێتەوە.
 
رزگار حەمەد خدر، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێستا بەرهەمی پەتاتەی ساڵانە نزیکبووەتەوە لە 600 هەزار تۆن بۆ خواردن. هەروەها پەتاتەی پیشەسازیش ساڵانە دەگاتە 200 هەزار تۆن."
 
ساڵانە لە 1ی نیسانەوە پەتاتە لە هەرێمی کوردستان پێدەگات، لەو رێککەوتەوە هاوردەکردنی قەدەخە دەکرێت تاوەکو 15ی مانگی 1ی ساڵی دواتر، ئەوەش بۆ ئەوەیە جووتیاران پەتاتەی هەردوو وەرزی پاییزە و بەهارە ساخبکەنەوە.
 
رزگار حەمەد خدر دەڵێت، بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان لە حەوت کارگەی "گەورە"ی چپس و فینگەردا ساخ دەکرێتەوە. گوتیشی، "ئەو پەتاتەی بۆ خواردن بەرهەم دەهێندرێت، نزیکەی 300 هەزار تۆنی لە نێوخۆدا ساخ دەکرێتەوە و 300 هەزار تۆنیشی هەناردەی نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت."
 
جگە لە پەتاتە، ئێستا بەشێکی زۆری بەرهەمی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان پێگەیشتوون و لە عەلوە گەورەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدا دەفرۆشرێن و بەشێکیشیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێن.
 
وەرزی هاوین وەرزی زێڕینی پێگەیشتنی سەوزە و میوەی نێوخۆی کوردستانە؛ ئەو بەرهەمانەی ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و هاوردە ناکرێت ئەمانەن: پەتاتە، پیاز، کولەکە، خەیار، کەلەرم، باینجان، بیبەر، ترۆزی، شووتی، کاڵەک، قەیسی و گێلاس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.