پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ژنێک دەستگیرکران

12-06-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن پۆلیسی سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ژنێک لە دەربەندیخان دەستگیرکراون. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێ "تۆمەتبارەکان بە ژنەکەیان گوتووە، سێکسیان لەگەڵدا نەکات ڤیدیۆی بڵاودەکەنەوە".
 
رۆژی دووشەممە 12ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباری دەستگیرکردووە، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە ژنێک کردووە.
 
لەوبارەیەوە نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ژنەکە لەگەڵ یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات هاوڕێ بووە و دواتر هەردوو تۆمەتبار هەڕەشەیان لێکردووە و گوتوویانە، ئەگەر "سێکسیان لەگەڵدا نەکات" ڤیدیۆی بڵاودەکەنەوە، لە بەرامبەردا ژنەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.
 
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتباران (ب. م. ح.) و (م. ع. ك.) دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون. سەرکەوت ئەحمەد گوتی، بە گوێرەی مادەی 2ـی خراپبەکارهێنانی مۆبایل، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 
لە مادەی 2ـی یاسای ژمارە 6ـی ساڵی 2008ـدا کە بەناوی "یاسای قەدەخەکردنی خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە هەرێمی کوردستان- عێراق" دەرکراوە، ئاماژە بەوە کراوە؛ ئەو کەسەی مادەکەی بەسەردا جێبەجێبکرێت، بۆ ماوەیەک زیندانی دەکرێت، کە لە شەش مانگ کەمتر و لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێکیش سزا دەدرێت، کە لە ملیۆنێک دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت؛ یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزا دەدرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئامێدی. وێنە: رووداو

لە ئامێدی 40 دۆنم زەوی و باخی هاونیشتمانییان بەهۆی شەڕەوە سووتان

لەسەر رێگەی ئامێدی- دێرەلۆک 40 دۆنم زەوی کە بەشێکیان رەز و باخی هاونیشتمانییان بوون لە یەک رۆژدا سووتان. ئەوەش بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.