رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی خەڵکی بەردەڕەش لە رووباری خازردا خنکا.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گەنجەکە تەمەنی 21 ساڵە و ناوی محەممەد فەریق بووە.
گەنجەکە بۆ مەلەکردن چووەتە نێو رووبارەکەوە، عەقید ئیبراهیم فەریق دەڵێت، لە کاتێکدا خەریکبووە نقووم ببێت، خەڵک هەوڵیان داوە رزگاری بکەن، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ گوتی، کاتێک تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە هاونیشتمانییان تەرمەکەیان دەرهێناوە و بۆ دادپزیشکی ئاکرێیان گواستووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ