کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: دوو کۆچبەری کورد لەنێوان بولگاریا و تورکیادا بێسەروشوێنن

12-06-2022
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کۆچبەران
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نزیکەی سێ هەفتەیە دوو کۆچبەری کورد لەنێوان بولگاریا و تورکیادا بێسەروشوێنن.
 
رۆژی یەکشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2022، بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، رۆشتن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا قورس بووە و تورکیا لە دوو مانگی رابردوودا 810 کۆچبەری کوردی دەستگیرکردووە.
 
بە گوتەی بەکر عەلی، شەوی رابرووش کۆمەڵێک کۆچبەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون. گوتیشی: "لەو 810 کەسەی لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراون، بەشێکیان هێشتا لە تورکیا ماونەتەوە و ئازاد نەکراون، بەشێکی دیکەشیان گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان".
 
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان باسی لەوەش کرد، کە نزیکەی سێ هەفتە پێش ئێستا 12 کۆچبەری کورد لە تورکیاوە بەڕێکەوتوون بۆ گەیشتن بە بولگاریا، بەڵام دواتر بەهۆی رێگرییەکانی پۆلیسەوە لەکاتی گەڕانەوەیاندا دوو کەسیان بێسەروشێن دەبن و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
 
ئەو دوو کەسەی بێسەروشوێن بوون؛ یەکێکیان دانیشتووی سنووری ئیدارەی راپەڕینە؛ بەکر عەلی گوتی بۆیان روون نەبووەتەوە کە کۆچبەرەکەی دیکە خەڵکی کوێیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە