رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە وڵاتانی ناوچەکە "پێویستمان بە دانانی پلانی ستراتیژیی هەنووکەیی، کورتخایەن و درێژخایەن هەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا هەروەها گوتی ئەم پرسە، دەبێت ببێتە کاری لەپێشینە و حکومەتی فیدراڵیش بودجەی پێویستی بۆ دابین بکات و دامەزراوە و دەزگای تایبەت هەبێت کە دەسەڵات و توانای زیاتریان هەبێت لەوانەی ئێستا هەن.
گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی بوو لە کۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابووری، دیمۆگرافیای عێراق، کە دوێنێ لە هەولێر دەستیپێکرد و ئەمڕۆش (یەکشەممە، 12-5-2024) بەردەوامە.
عێراق كاريگه‌ریی زۆرى گۆڕ‌انى کەشوهەوای له‌سه‌ره و به‌پێى نوێترين راپۆرتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى جيهان له ريزى پێنجه‌مدايه. نێچیرڤان بارزانی دەڵێ "ئه‌مه لێكه‌وته‌ى خراپى بۆ سه‌ر ته‌واوى بواره‌كانى ژيان له عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه هه‌يه. چه‌ندين مه‌ترسى دروست كردووه و ده‌كات، وه‌ك به‌بيابانبوونى زياتر و له‌نێوچوونى زياترى زه‌ويى كشتو‌كاڵى.
به‌پێى ئاماره فەرمییەکان؛ ساڵانه 100 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه زه‌ويى كشتو‌كاڵى له عێراق، ده‌بێته وشكايى و بيابان.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) لەم ساڵانه‌ى دوايیدا تاوەکو مانگى ده‌ى ساڵى رابردوو، 130 هه‌زار كه‌س له باشوورى عێراق ناچار بوون شوێنى ژيانيان چۆڵ بكه‌ن. ئه‌مه وێڕاى تێكچوونى ئاسايشى كۆمه‌ڵگه‌يى و زيادبوونى رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى، زيادبوونى كێشه‌ى ته‌ندروستى و كاره‌ساتى سروشتى و چه‌ندين لێكه‌وته‌ى ديكه‌ش.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند دۆخى رابردوو وايكردووه عێراق وه‌ك پێويست نه‌پڕژێته سه‌ر گرنگى و جددييه‌تى ئه‌م بابه‌ته ''بۆيه ئێستا ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر له وڵاتانى ديكه پێويستيمان به كارى خێرا و دانانى پلان و ستراتيژیی هه‌نووكه‌يى و كورتخايه‌ن و درێژخايه‌ن هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينه‌وه و به‌ر به لێكه‌وته و كاره‌ساته‌كانى بگرين."
نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە لەوەی پرسی گۆڕانی کەشوهەوا، دەبێت ببێته كارێكى له‌پێشينه و مه‌ودا و رووبه‌ڕێكى زياتر و جدديتر له سياسه‌ت و به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگرێت و پێكه‌وه هاوكارى بكه‌ن. "بودجه‌ى پێويستى بۆ دابنرێت و دامه‌زراوه و ده‌زگاى تايبه‌تى هه‌بێت كه ده‌سه‌ڵات و توانايان زياتر بێت له‌وانه‌ى ئێستا هه‌ن و له ئاستى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان و فراوانيى لێكه‌وته‌كانيدا بن."
له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى کەشوهەوا و لێكه‌وته‌كانی، بايه‌خ و گرنگيى ئاو زۆر زياتر ده‌بێت و "ده‌بێ باشتر به‌ڕێوه‌ببرێت." سه‌رچاوه‌ى زۆربەی رووباره‌كانى عێراق له وڵاتانى دراوسێيه، بۆیە وەک نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، عێراق "ناچاره بايه‌خێكى زياتر به‌م پرسه بدات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئاسايشى ئاوى خۆى مسۆگه‌ر بكات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند "ئێمه له عێراق ده‌بێ ده‌ستوبرد بكه‌ين و له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شمان فراوان بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌ره‌نگارى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينه‌وه، گرنگه له نێوخۆشدا پلان و ستراتيژێكى نيشتمانيى تۆكمه ئاماده بكه‌ين و تا زووتره بيخه‌ينه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه."
بەنداو و پۆندی گلدانەوەی ئاو
هه‌رێمى كوردستان به سه‌رچاوه‌ي زۆرى سامانى ئاو ده‌وڵه‌مه‌نده. نێچیرڤان بارزانی گوتی "ده‌بێ بايه‌خ و گرنگيى تايبه‌ت به پرۆژه‌كانى به‌نداو و پۆندى گلدانه‌وى ئاو له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عێراق بدرێت. گرنگه له‌م بواره‌دا و بۆ چاندنه‌وه‌ى دارستانه‌كانيش حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بدات."
هه‌ڵكه‌وته و تۆپۆگرافياى هه‌رێمى كوردستان زۆر يارمه‌تيده‌ره بۆ دروستكردنى چه‌ندين به‌نداو و سه‌دان پۆند كه ده‌كرێ ئاوی زۆر گلبده‌نه‌وه و هاوكارێكى باش بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى کەشوهەوا له‌سه‌ر عێراق. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە گوتی "داوا له جه‌نابى سه‌رۆككۆماريش ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ ته‌شريفيان لێره‌ن، له‌مباره‌يه‌وه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن."
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ستخۆشیی له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کرد کە "سه‌ركه‌وتووانه ژماره‌يه‌ك پۆندى له چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه و ساڵانه رێژه‌يه‌كى باشى ئاو گلده‌ده‌نه‌وه."
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "هه‌ميشه به‌رژه‌وه‌نديى درێژخايه‌نمان له كێشه و ناكۆكييه‌كان گه‌وره‌تره و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا و بنه‌مايه كار بكه‌ين. له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا له عێراق هه‌نگاوى باشمان بۆ پته‌وكردنى متمانه و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌موومان به ده‌ورى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌كى نيشتمانييه‌وه هه‌ڵناوه. ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت به‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌شدا كه خێرى بۆ ته‌واوى عێراق ده‌بێت."
سەبارەت بەو هەنگاوانەی لەم دواییانەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا ناونی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی "هەنگاوی زۆر گرنگ و جێی دەستخۆشین. ئێمە داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین، بەپیر ئەو داواكارییانەوە بێت و بە زووترین كات كێشەكان چارەسەر بكات، چونكە ئەوەی ئێستا هەیە ئەوه‌يە كە دەبێت حكومەتی فیدراڵ ئەركەكانی خۆی بەرامبەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی "ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به هاوكارى و پێكه‌وه‌يى، ده‌توانين خزمه‌تى زۆر باشتر بكه‌ين و وا بكه‌ين داهاتوو بۆ هه‌موومان باشتر بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ