کەشناسی: پێشبینی دەکرێت شەممە خۆڵ ببارێت

12-05-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با، پێشبینی دەکەن سبەی شەممە خۆڵ ببارێت. گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقیش باس لەوە دەکات، لەگەڵ بارینی خۆڵ، پێشبینی دەکەن نمەباران لە بەشێکی هەرێمی کوردستان ببارێت.
 
رۆژی هەینی 12-5-2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە 13-5-2023 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی بایشەوە خۆڵ دەبارێت.
 
کەشناسی دەڵێت، هەندێک کات خۆڵبارین زیاد دەکات و ئاستی بینین بۆ نزیکەی دوو کیلۆمەتر تاوەکو چوار کیلۆمەتر کەم دەکات، بە تایبەت لە ناوچەکانی نێوەراست و باشووری هەرێمی کوردستان.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینیی بۆ پلەی گەرمای رۆژی شەممەی کردووە و دەڵێت، یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوی رۆژی هەینی، خێرایی باش هەندێکجار بۆ زیاتر لە 35 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا زیاد دەکات.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزیش بەمشێوەیە دەبێت:
- هەولێر؛ 33 پلە
- سلێمانی؛ 31 پلە
- دهۆک؛ 31 پلە
- کەرکوک؛ 34 پلە
- هەڵەبجە؛ 32 پلە
- حاجی ئۆمەران؛ 22 پلە 
- زاخۆ؛ 33 پلە
- سۆران؛ 31 پلە
- گەرمیان؛ 36 پلە
 
لەبارەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستانەوە، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، رۆژی هەینی 12-5-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژی شەممە ئاسمان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و ئەگەری بارینی خۆڵ هەیە و هەندێکجاریش لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە."
 
هەرچی پەیوەندی بە پێشبینییەکانیانەوە بۆ پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق هەیە، عامر جابری گوتی، "لە پارێزگاکانی نێوەڕاستی عێراق هەور دەبێت و ئەگەری بارینی خۆڵێش هەیە؛ لە پارێزگاکانی باشووری عێراقیش هەمان دۆخ پێشبینی دەکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر. وێنە: ئەرشیڤی هەڵبژاردنی عێراق لە 10-10-2021

رووداو ناوی بەشێک لە بەربژێرە سەربەخۆکانی هەولێر بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا 37 کەس کۆدیان بۆ بەربژێربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە و 25 کەسیان بەڵگەنامە و پێداویستییەکانی دیکەیان گەڕاندووەتەوە