بەھۆی دەستکاریکردنی گوللەھاوەن کەسێک گیانی لەدەستدا

12-05-2019
ئەمەل ناجی
A+ A-

رووداو - هەڵەبجە 

گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە دەڵێت، بەھۆی دەستکاریکردنی گوللەھاوەن و تەقەمەنییەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12-5-2019 لە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ بەھۆی دەستکاریکردنی گوللەھاوەن و تەقەمەنییەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون". 

بە گوتەی بەرزان عوسمان ''ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی(س.ن.ح)ـە و پێشمەرگە بووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە